ناساندنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان
زۆر دڵخۆشین و شانازی ئەکەین بە کردنەوەی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری – کوردستان لە سلێمانی
ئێمە یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکارین لە کوردستان. ئەم یەکێتییە لەلایەن کۆمەڵێک خاوەن کۆمپانیای هەڵبژێردراوەوە بەڕێوەدەبرێت کە پێکهاتوە لە سەرۆکی یەكێتیەکەو شەش دەستە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە. ئەم یەکێتییە لایەنێکی فەرمییەو سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەرواری ٢٥-٩-٢٠١٩ دامەزراوە بە مۆڵەتی ژمارە ١٣٦٧٧. بنکەی سەرەکی یەکێتییەکە لە شاری سلێمانی یە، گەڕەکی بەرانان گردی ڕیعایە، نزیک پردی شاری جوان (گراند میلینیوم). لە داهاتویەکی نزیکدا هەردوو لقی هەولێر و دهۆکیش دەکرێتەوە.
زۆر دڵخۆشین و شانازی ئەکەین بە کردنەوەی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری – کوردستان لە سلێمانی
١١ کۆمپانیایی ئەندام لە یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری بەشداربوون
بەشداریکردنی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاری - کوردستان لە کۆڕبەندی بازرگانی مێرسین
لەگەڵ پێشکەوتنی بازاڕ و هاتنە ناوەوەی کایەیەکی نوێ لە بواری بازرگانیکردن لە کوردستان، وە بەتایبەتتر پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس، هەرێمی کوردستان پێی نایە قۆناغێکی نوێ وە؛ باری دارایی باشتر بوو، هەل ڕەخسا بۆ بازرگانەکان تا لە بواری بازرگانی دەستخستنی کاڵا گۆڕانکارییەکی باش بکەن و بازاڕ لەو جۆرە بازرگانییە تەقلیدیە ڕزگار بکەن کە تیایدا خاوەن دوکان و مارکێتەکان خۆیان دەچوون بۆ کۆگاکان بۆ دەسکەوتنی کاڵا. بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپانیاکانی دابەشکاری، ئەو شێوازە لە بازرگانیکردن چی تر جێگەی نەبوەوەو ئەم فۆڕمە نوێیەی ئێستای وەرگرت کە بە تازەترین شێوازی بازرگانیکردن دادەنرێت لە جیهاندا، بەهۆیەوە بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بوژایەوەو هەزاران هەلی کار ڕەخسا بۆ گەنجان کە لەوبوارەدا کار بکەن و ئێستاش ژمارەی کۆمپانیاکانی دابەشکاری ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بوندان.
ئامانجەکانمان: کۆمپانیاکانی دابەشکار و ئەوانەی لەو بوارەدا کار دەکەن چینێکی گرنگی کۆمەڵگا پێک دێنن. بەڵام بواری دابەشکردن بێ سەرو بەرەو پڕە لە کێشە، بۆیە ئامانجی ئەم یەکێتییە لەم چەند خاڵەی خواروەدا دەخەینە ڕوو:
ڕێکخستن و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ بازرگانان و کاری دابەشکاری -
چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکانی دابەشکاری دەبێتەوە لەگەڵ حکومەتدا -
نەهێێشتنی بێسەرەوبەری هێنانی کاڵا و ساخکردنەوەی لە بازاڕەکاندا -
ڕێگری کردن لە هێنانی کاڵای خراپ و پاراستنی کۆمەڵگە لەو جۆرە کاڵایانە -
جێکردنەوەی ئەم یەکێتییە لە پۆلێن بەندی حکومەت بۆ کۆمپانیا جۆراو جۆرەکان -
کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ دابەشکاران و فەراهەم کردنی هەلی کار -